X

سلێمانی؛ دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارکی ھەواری شار خەرج دەکرێت

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     134 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند دوو ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ پارکی ھەواری شار لە سلێمانی خەرج دەکرێت.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی كە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە، بودجەكە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەڕێوەبردن و چاکسازیی پارکی ھەواری شار لە پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوە و پارەكەش قۆناغ بە قۆناغ و بە شێوەی نەختینە خەرج دەکرێت.

ڕوونیشیكردەوە كە دوای ئامادەکردن و گرتنەبەری گشت ڕێکارەکانی پرۆسەی تەندەرین، پڕۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن و لەلایەن کۆمپانیای (لانتانا)ـش جێبەجێ دەکرێت.

پێشتر حكومەتی هەرێم بڕیاری تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی چوار ملیار و ٥٢٧  ملیۆن و ٤٥٤ هەزار دیناری لەسەر بودجەی وەگەڕخستن بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قوناغ دابوو.

ئەو پارەیەی كە بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەكرێت ئەم پرۆژانەی پێ جێبەجێ دەكرێت بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار، به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری شەست مه‌تری مه‌لیك مه‌حمود و به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی بلواری سلێمانی – تاسڵوجه‌.