X

جیاكردنەوەو هەژماركردنی دەستی سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەكان كۆتاییهات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     125 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی سەرجەم وێستگەتانەلێدراوەكانی عێراق كۆتاییهات و دەركەوت ئەنجامەكان بەدەستی 100% هاوتای ژماردنی ئەلیكترۆنی دەنگاكان بووە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمڕۆ وێستگەتانەلێدراوەكانی دواین پارێزگای عێراق كە پارێزگای نەینەوا بو، بەدەست ژمێردرانەوە و ئەنجامی دەنگی سەرجەم وێستگەتانەلێدراوەكانیش لەپارێزگاكانی عێراق 100% هاوتای ژماردنی ئەلیكترۆنی دەنگاكان بووە.

وتیشی، سەرجەم ئەنجامەكان بۆ دەستەی دادوەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەرزدەكرێنەوە، بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی تانەكان و ئەنجامەكانیان.