X

رۆژی یەكشەممە لەم پارێزگایە كرایە پشووی فەرمی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     3234 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
پارێزگای زیقار رایدەگەیەنێت، كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەسەرجەمی دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمییە.
 
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای زیقار لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، ئەحمەد غەنی خەفاجی پارێزگاری زیقار رۆژی یەكشەممەی داهاتووی لە سەرجەمی دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق كردووە بە پشوو.

پارێزگای زیقار رونیشكردوەتەوە، پشووەكە  بەبۆنەی ساڵڕۆژی كارەساتی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە هاوڵاتی لەسەر پردی زەیتون لەو پارێزگایە.