X

لە لیبیاوە 40 كۆچبەری كورد دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     30 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، سبەی هەینی، 40 كۆچبەری ژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنیەكانی لیبیا دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

لەڕاگەیەندراوێكدا دەزگای لوتكە بڵاویكردەوە، لەپاش دوو مانگ دەستبەسەربونیان لە وڵاتی لیبیا، سبەینێ ڕۆژی هەینی، كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ، ژمارەیەك كۆچبەری كورد لەلایەن دەزگای لوتكەوە دەگەڕێنرێنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو كۆچبەرانە كە ژمارەیان 40 كۆچبەرە و سەرجەمیان هاوڵاتیی هەرێمی كوردستانن، ماوەی دوو مانگە لە شاری بەنغازی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی لیبیاوە دەستگیر كراون".

باسی لەوەشكرد، دواجار بە هەوڵی دەزگای لوتكە و بە هاوكاریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، سبەی دەگەڕێندرێنەوە شاری سلێمانی، لەلایەن كەسوكاریانەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازییان لێ دەكرێت.