X

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     216 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

 میللەت 
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كەمبونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كاتییە و سەرەتای هەفتەی داهاتو دۆخەكە ئاساییدەبێتەوە.  

 

 بەگوێرەی راگەیەنراێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان كەتێیدا هاتوە "پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرزبێتەوە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا ئاسایی ببێتەوە.


لە راگەیەنراوەكە هاتوە لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوكات لەگەڵ بەرزبونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزمبوەتەوە.  


ئاماژە بەوەكراوە هاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینیدەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش ئاسایی ببێتەوە.  


ئەوەشخراوەتەرو وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتی گەرمیان بە مەبەستی فراوانكردنی وێستگەكە و دانانی چەند یەكەیەكی نوێ بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی 200 مێگاوات كارەبا ڕاوەستاوە.


لە راگەیەنراوەكە هاتوە راوەستانی 130 مێگاوات كارەبا لە هێڵی توركیاوە كە هیچ پەیوەندیی بە وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و راستەوخۆ لەلایەن توركیاوە بڕدراوە و هەردو یەكەی وێستگەی خەبات بەهۆی پرۆسەی چاككردنەوەوە راگیراون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتو ئەوانیش بەگەڕ دەخرێنەوە.