X

هەزارو 521 خوێندكاری دیكە لە زانكۆ وپەیمانگاكان وەرگیران

هەواڵی جیهان

پێش 1 هەفتە     232 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە هەزارو 521 خوێندكاری دیكە لە زانكۆ  و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان وەرگیران بەگوێرەی ئەنجامی سكاڵاكان.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان كە تێیدا هاتوە كە  ناوی هەزارو521 خوێندكاری دیكە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان وەرگیران  ئەوەش دوای ئەنجامی سكاڵاكانیان كە  پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێك نەهاتبۆوە.

 

ئاماژە بەوەكراوە ژمارەیەك خوێندكاری دیكەش كە داوای شوێن گۆڕین و دابەزاندنیان كردبو بەپێی داواكارییەكانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆكراوە.

 

لە راگەیەنراوەكە دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی ئەوانەی ناویان لەهیچ شوێنێك نەهاتبۆوە، دەرگای پێشكەشكردنی سكاڵای كردەوە، لەئەنجامی پێشكەشكردنی سكاڵاكان (١٥٢١) خوێندكاری دیكە ناویان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بەپێی كۆنمرەكانیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) گەڕایەوە.

 

ئاماژەبەوەكراوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری وەرگیراوان لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەكات پێویستە هەفتەی داهاتو پەیوەندی بە بەش و كۆلێژەكان بكەن بۆ خۆتۆماركردن و مامەڵەكانیان بۆ دەستكردن بە پرۆسەی خوێندن.