X

بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی بۆ مانگی 10 بڵاوكرایەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     145 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی بۆ مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە كە داهاتەكەی زیاترە لە حەوت ملیار دۆلار. 

 

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كە لە كۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتوە  لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بڕی 96 ملیۆن و 708 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە كە داهاتەكەی حەوت ملیارو 666 ملیۆن دۆلاربوە. 

 

ئاماژە بەوەكراوە نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 79 دۆلار لە بازارەكانی جیهان فرۆشراوە.