X

تەرمی كۆچبەرێكی دیكە لە كەناراوەكانی فڕەنسا دۆزرایەوە

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     277 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بە گوێرەی زانیارییەكان زۆربەی كۆچبەرەكانی كە لەكەناراوەكانی نێوان فڕەنسا و بریتانیا خنكاون كوردبون و ئەمرۆش تەرمی كۆچبەرێكی دیكە لە كەناراوەكانی فڕەنسا دۆزرایەوە.   

 

 دوێنێ چوارشەممە بڵاوكرایەوە كە 31 كۆچبەر لەكەناراوەكانی نێوان فڕەنسا -بریتانیا خنكاون و وەزیری ناوخۆی فڕەنساش رایگەیاند قاچاخچییەكان هاوڵاتیان فریودەدەن و بەرپرسیاری یەكەمی ئەو كارەساتەن.

 

ئاماژە بەوەكراوە زۆربەی كۆچبەرەكانی دوێنێ كە لە نۆكەندی ئینگلیز خنكاون كوردبون و ئەمرۆش تەرمی كەسێكی دیكە لە كەناراوەكانی فڕەنسا دۆزراوەتەوە. 

 

ئەوەشخراوەتەرو هێزە ئەمنییەكان لە كەناراوەكانی فڕەنسا رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتۆتە بەر.