X

ژمارەیەك كۆچبەری دیكە لە سنورەكانی بیلاروسیا و پۆڵەندا دەگەرێندرێنەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     254 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی عێراقی بڵاویكردەوە ، دو گەشتی دیكە لەمینسكی پایتەختی بیلاڕوسیاوە بۆ بەغدای پایتەخت ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بەشێكی دیكە لەو كۆچبەرانەی لەسنورەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵندا گیریانخواردوە.

 

 لەو بارەیەوە عەباس عومران, بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی سەر بەوەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندوە بە گوێرەی ڕێنماییەكان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دو گەشتی ڕاستەوخۆ لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی مینسك ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی هێنانەوەی هاوڵاتیانی عێراق كە لە بیلاڕوسیا ماونەتەوە.


ئاماژەی بەوەكردوە سەرجەم پێداویستیەكان بۆ خزمەتكردنی كۆچبەران دابینكراوە  كە لە دۆخێكی مەترسیداردان.