X

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     1215 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
گوتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی كەمی بڕەكەیەوە ئەو بەنزینخانانەی كە بەنزینەكەی بەغدا دابەشدەكەن زوو دادەخرێن و جەختیشدەكاتەوە ئۆكتانی بەنزینەكە پشكنینی بۆ كراوە و هیچ گرفتێكی نییە.


بەهمەن شێخ قادر, گوتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە"میللەت"ی رایگەیاند بەگوێرەی ئەو بەڵێنەی پێشتر حكومەتی عێراق بۆ ناردنی بەنزین دابوی رۆژانە 360 هەزار لیتر بۆ پارێزگای سلێمانی بنرێت كە 144هەزار لیتری بۆ پارێزگای هەڵەبجەیە.


ئاماژەی بەوەكردوە رۆژهەیە ئەو بڕە رەوانە دەكرێت و رۆژی واش هەیە نیوەی ئەو بڕە رەوانە دەكرێت و ئەوەش وایكردوە بەنزینخانەكان ئەو بڕەی وەردەگرن دابەشیدەكەن و زوو كۆتایی پێدێت و خواستیشی زۆر لەسەرە, چونكە سلێمانی پێویستی بە یەك ملیۆن لیتر هەیە بۆیە ئەو ئەو بڕە كەمە.


جەختیشیكردەوە پشكین بۆ ئۆكتانی ئەو بەنزینەكراوە  كە لە بەغداوە رەوانە دەكرێت و هیچ گرفتێكی نییە.