X

راگەیەنراوێك لە كەشناسی هەرێمی كوردستانەوە

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     3870 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
بەرێوەبەرایەتی كەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پێشبینیدەكرێت ئێوارەی سبەینێ هەینیی، لەچەند ناوچەیەك نمەبارانی كورتخایەن ببارێت و پلەكانی گەرماش بەرزببنەوە.

 

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی  بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە تێیدا هاتوە  سبەینێ هەینی 26ی 11ی 2021، ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردەبێت، ئاماژە بەوەكراوە لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پێشبینیدەكرێت لە كاتەكانی ئێوارەدا نمەبارانێكی كورتخایەن لە ناوچە شاخاویەكانی باكور و باكوری رۆژئاوا و ناو شاری دهۆك ببارێت.


لەراگەیەنراوەكە هاتوە پێشبینیشدەكرێت لە دەوروبەری شاری هەولێر و كۆیە كەمێك دڵۆپە باران ببارێت و پلەكانی گەرما یەك پلە بەرزببنەوە، پێشبینی بارانبارینەكەش ئەگەری 40%.