X

رونكردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە لەبارەی كۆچبەرانەوەیە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 1 هەفتە     78 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە كە617 كۆچبەری عێراقی لەسەر سنوری بیلاروسیا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ خاكی عێراق.

 

 لەو بارەیەوە   ئەحمەد سەحاف, گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمرۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دوەمی 2021بڵاویكردۆتەوە هەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرەكان  ئارەزومەندایە و ٦١٧ كۆچبەر لە سنورەكانی بیلاروسیا ناوی خۆیان تۆماركردوە كە بگەرێنەوە بۆ خاكی عێراق.

 

ئاماژەی بەوەشكردوە كارەكە بە هەماهەنگییە لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی و گەشتەكە هاوشێوەی گەشتی پێشتر لە فڕۆكەخانەی مینسكی بیلاروسیاوە ئەنجامدەدرێت كە گەڕانەوەیان ئارەزومەندایە.