X

بڕیارێكی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     7524 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
بەرێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك لە سلێمانی رادەگەیەنێت ئەو كەسانەی تازە هاوسەرگیریان كردوە و مامەڵەیان بۆ پسوڵەی خۆراكەكە كردوە لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە تاوەكو مانگی تەموز پسوڵەكانیان لە بەغداوە گەڕاوەتەوە و جەختیشدەكاتەوا ئەو كەسانەی دوای ئەو بەروارە مامەڵەیان كردوە لە چەند رۆژی داهاتو پسوڵەكەیان بۆ دەگەرێتەوەو دەشڵێت بەگوێرەی ئەو بەرنامەی عێراق دایناوە پسوڵەی خۆراك دەكرێتە كارتی زیرەك.

 

 یاسین مەحمود,بەرێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك بە"میللەت"ی رایگەیاند ئەو كەسانەی مامەڵەی نوێی پسوڵەی خۆراكیان كردوە لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵ تاوەكو مانگی تەموز پسوڵەكەیان گەڕاوەتەوە و ئەوەی دوای ئەو وادەیەش هەر كەسێك مامەڵەی كردوە زانیارییەكانی  نێردراوە بۆ بەغدا و چاوەڕواندەكرێت  بڕیاریان لەسەر بدرێت.

 

ئاماژەی بەوەكرد هەمان پسوڵەی 2020-2021یان بۆ چاپدەكرێت و چاوەڕواندەكرێت پسوڵەی خۆراك بكرێتە كارتی زیرەك لەچەند پارێزگایەكی عێراق دەستیپێكردوە ولە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێدەكرێت.