X

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆوە

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     724 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق بڵاویكردەوە ، دروستكردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی گەیشتۆتە قۆناغی  كۆتایی و بەرپرسێك ئەو وەزارەتەش جەختدەكاتەوە هاوڵاتیانی عێراقی دەتوانن سەردانی 28 وڵاتی جیهان بكەن.

 

 لەو بارەیەوە  لیوا ئەحمەد عەزاوی, بەڕێوەبەری كاروباری پاسپۆرت لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق  رایگەیاندوە "لەئێستادا گەیشتونەتە قۆناغی كۆتایی لەگرێبەستی تەواوكردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت هەمو پێداویستییەكانی لەبەڕێوەبەرایەتی سیستم و زانیاری لەوەزارەتی ناوخۆ دابینكردوە".

 

بەرپرسەكەی وەزارەتی  ناوخۆ دەشلێت "پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی زۆر جیاوازە لە پاسپۆرتەكانی پێشتر، چونكە لاپەڕەی پێشەوە پلاستیكی دەبێت و زانیاری هەڵگری پاسپۆرتەكەی تێدایە كە بەپێی سیستم و مەرجێكی دیاریكراو ناتوانرێت ساختە بكرێت ودەستكاری بكرێت".

 

ئاشكراشیكردوە  لەئێستادا هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن لەڕێگەی پاسپۆرتەوە، سەردانی 28 وڵاتی جیهان بكەن، دواین وڵاتیش كە رێگەی بەهاوڵاتیانی عێراقداوە، كۆریای باشورە، بەڵام مەرجی ئەوەی هەیە سەردانیكەران هەڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسی بن.