X

ئایا شوێنکەوتنە ملیۆنییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن ببنە هۆی پڕفرۆشیی کتێبێک؟

فەرهەنگ

14/12/2021     324 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت، فەرهەنگ

بە پێی هەواڵێکی نیویۆرک تایمز، کتێبێک کە بیلی ئایڵش نووسەرەکەیەتی وەکو قومارێکی بەرزەئاست سەیر دەکرێت. ئایڵش یەکێک لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی گۆرانی پۆپە لە جیهاندا، ٩٧ ملیۆن شوێنکەوتەی لە ئینستاگرام و شەش ملیۆنی دیکەشی لە تویتەر هەیە. ئەگەر تەنیا هەندیک لەوان کتێبەکەی بکڕن، ئەوا دەبێتە خاوەنی پڕفرۆشترین کتێب و نووسەر لە جیهاندا.

بەڵام بە پێی ئامارەکانی ئانپیدی بووکسکان، سەرنجدەرانی فرۆشتنی کتێب لە ئەمەریکا، کتێبی بیلی ئایڵش کە ناونیشانی کتێبەکەش ناوی خودی نووسەرە، لە بڵاوبوونەوەیەوە  لە مانگی ٥ ـەوە، نزیکەی ٦٤ هەزار نووسخەی لێ فرۆشراوە. ئەم ڕێژەیەش نائومێدکەر نییە، مەگەر ئەوەی بەراوردی بکەین بە تێچوونی چاپی کتێبەکەی بۆ بڵاوکار و نووسەرەکە کە تێچووەکەی یەک ملیۆن دۆلار بووە.

مارک ڕێزنیک، سەرۆکی بڵاوکەرەوەی سێنت مارتین دەڵێت: ساڵ بە ساڵ ئەو باوەڕە زیاتر دەچەسپێت. ئێمە وانەیەکی سەخت فێر بووین، ئەوەی کە تویتێک یان پۆستێک، بۆ کەسانێکی گونجاو بۆ کتێبێکی گونجاو، فۆڵەوەرسی گونجاو لە کاتی گونجاودا نەبێت، ئەوا نابێتە هۆی فرۆشتنی هیچ کتێبێک.

تانیا مەککینون، خوێنەری ئەدەبییش دەڵێت، ئەوە ڕاست نییە کە بلێین، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە فرۆشی کتێبدا ڕۆڵیان هەیە، هەقیقەت ئەوەیە کە پیشەسازیی بڵاوکاریی بە وردی نازانێت بۆ هەر کتێبێکی تایبەت پێویستە چۆن مامەڵە بکات. ئەو دەشڵێت: ( ئەگەر بیانزانیبا، هیچ بڵاوکارێک تووشی هەڵە نەدەبوو.)