ن: ئسكات ساڤیتز (شاره‌زا له دامه‌زراوه‌ى
ڕه‌ند)
له فارسییه‌وه: به‌ختیار ئه‌حمه‌د
ساڵح
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك
نیكۆلۆ مه‌كیاڤیللی له ساڵى 1429 له
فڵۆرنسا له‌دایك بوو و له ته‌مه‌نى 58 ساڵیدا واتا له ساڵى 1527 كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و به‌یه‌كه‌مین تیۆرسێنى سیاسه‌ت ئه‌ژمار ده‌كرێت له سه‌رده‌مى نوێ‌دا. مه‌كیاڤیللی
له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه وه‌ك فه‌یله‌سوفى سیاسی نوێ ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
ئه‌و یه‌كه‌مین كه‌س بووه كه سیاسه‌تى به‌ده‌ر له بنه‌ماكانى ئاكار، یاسا و
ئایین به‌دی كردووه و سیاسه‌ت و حوكمڕانى له چوارچێوه‌ى ئه‌م جیهانه و سنوورى
نیشتیمان لێكداوه‌ته‌وه. مه‌كیاڤیللی زیاتر به هۆى كتێبی (میر)ه‌وه ناسراوه له
كاتێكدا كه كتێبی دووه‌مى به‌ناوى (گوفتاره‌كان The Discourses) كه پێنج ساڵ
دواى مه‌رگى له چاپ دراوه، به گرنگتر له كتێبی (میر) ئه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌وه‌ى
كه زیاتر ئه‌م كتێبه‌ى گرنگ كردووه، نوسینی بووه له ته‌مه‌نێكدا كه مهكیاڤیلی
له ڕووى ئاگاییه‌وه به ته‌واوه‌تى پێگه‌یشتووه. مهكیاڤیلی له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌دا،
ئه‌م كتێبه پێشكه‌شه ده‌كات به‌دوان له هاوڕێكانى ده‌ڵێت:(ته‌واوى ئه‌و شتانه‌ى
كه له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا فێر بووم و له‌ڕێگه‌ى ئه‌زمون و خوێندنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى
مێژوه‌وه ، وه‌رمگرتووه له‌م كتێبه‌مدا نوسیومه).
نوسهرى ئه‌م بابه‌ته (ئسكات ساڤیتز Scatt Savitz) یه‌كێكه له
شاره‌زاكانى دامه‌زراوه‌ى ڕه‌ندى ئه‌مه‌ریكا كه له‌مدواییه دواى تێبینی كردنى
پاشه‌كشێى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و گه‌ڕانه‌وه‌ى جوڵانه‌وه‌ى
تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات، ئه‌م پرسه ده‌وروژێنێت: ئه‌گه‌ر ئێستا مهكیاڤیلی زیندوو
بوایه، چ ڕێنوێنییه‌كى پێشكه‌ش به‌ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد؟ ئایا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له
پرسه‌كانى ئه‌فغانستان و عێراق تێبگه‌ین وله‌هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌رى بكه‌ین، ئه‌م
كتێبه چ ڕێنمایهكمان پێشه‌كه‌ش ده‌كات بۆ خۆبه‌دوور خستن له‌دووباره كردنه‌وه‌ى
ئه‌م قه‌یرانه و قه‌یرانه‌كانى دیكه‌ى هاوشێوه‌ى؟ ئه‌م جۆره نوسینانه له
كلتورى ڕۆژئاوادا باوه، له ساڵى 2005 میرشایمه‌ر وتارێكى بڵاوكرده‌وه به‌و ناوهڕۆكهى
كه ئه‌گه‌ر ئێستا (2005) هانس جی. مورگنتا زیندو بوایه، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى بۆش
بۆسه‌ر عێراق چ دیدێكى ده‌بوو؟
گرنگى ئه‌م جۆره تێڕاوانینانه له
پراكتیك كردنى تیۆریدا خۆى ده‌بینێته‌وه، واته هێنانى تیۆرییه‌ك و ئیش پێكردنێتى
بۆ شیكردنه‌وه‌ى پرسێكى دیارى كرا‌و. ئه‌م جۆره ئیشكردنه له‌لاى ئێمه كه‌مێك
نامۆیه و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه گرنگى ئه‌م جۆره ئیشكردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌زمون و دیدى تایبه‌تى نوسه‌ر كه به‌دوور له په‌راوێزى ئیشكردن و كاریگه‌رى ده‌ره‌كى
پرسی كاریگه‌ر ده‌وروژینێت.
كارى سه‌ره‌كى نوسه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا
به‌م شێوه‌یه: دواى تێپه‌ڕ بوونى بیست ساڵ شه‌ڕى بێهوده له عێراق و ئه‌فگانستان،
ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌كانى ئه‌م دوو كێشمهكیشه تێبگه‌ین تا له
ئاینده‌دا خۆمان له دووباره كردنه‌وه‌ى بپارێزین.
نیكۆڵۆ مهكیاڤیلی له‌ماوه‌ى پێنج سه‌د
ساڵى ڕابوردوودا، خاوه‌ن تێگه‌یشتنێكى روون بووه له‌پرسی ده‌وڵه‌تداریدا و بۆ
شیكردنه‌وه‌ى وانه به‌ده‌ست هاتووه‌كانى هه‌ردوو جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و
ئه‌فگانستان، بهرێنما و سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگ ئه‌ژمارده‌كرێت. جیهان به هه‌ڵه له
مه‌كیاڤیللی تێگه‌یشتوون له كاتێكدا كه نوسینه‌كانى، ئه‌و خاڵه گرنگانه له
خۆده‌گرێت كه پێمان ده‌ڵێت چۆن به‌تێڕامان له ڕووداوه مێژوویه‌كان ده‌توانین وه‌ڵامى
پرسیاره‌كانى ئێستامان بدۆزینه‌وه. به‌ناوبانگترین نوسینی مه‌كیاڤیللی كتێبی میره،
به‌ڵام روونكردنه‌وه و ووردبینی مه‌كیاڤیللی له‌سه‌ر پرسه سه‌ربازى و سیاسییه‌كان
له كتێبی میردا به‌دى ناكرێت، به‌ڵكو له كتێبی گوفتاره‌كاندا به‌دی ده‌كرێت. ئه‌و
له‌كتێبی گوفتاره‌كاندا به گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى بۆ نوسینه‌كانى تیتوس لی
ویوس (له‌دایك بووى ساڵى 59 پێش زایین و مردنى له ساڵى 17 زاینیی) سه‌باره‌ت به
رووداوه مێژووییه‌كانى رۆم و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه، رێنوێنى سیاسی
زۆر هۆشمه‌ندانه ده‌خاته روو. ئه‌مرۆكه ده‌توانرێت زۆرێك لهرێنماییهكانى مهكیاڤللی
به‌كاربهێنرێته‌وه بۆ تیگه‌یشتن و باشتر كردنى ئه‌و رێگایانه‌ى كه‌له لایه‌ن
سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌گیرێته به‌ر. رێنوێنییه‌كانى مه‌كیاڤیللی
سه‌باره‌ت به هه‌ردوو شه‌ڕى بێهودهى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فگانستان
بریتییه له:
یه‌كەم: پشت به‌ستن به راوێژى
دوورخراوه‌كان، مه‌ترسیداره!
بهبۆچونى مه‌كیاڤیللی، باوه‌ڕكردن به
به‌ڵێنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین یا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و
دوورخراوه‌ن، زیان به‌خشه. دوور خراوه‌كان كاتێك كه به‌ڵێن به وڵاتێكى ده‌ره‌كى
ده‌ده‌ن و داوا له وڵاتێكى ده‌ره‌كى ده‌كه‌ن كه هێرش بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان،
به‌ر له‌وه‌ى بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵاتى هێرش بكه‌نه‌وه، بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه
كه چۆن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتیمانه‌كه‌یان. ئه‌وانه كاتێك زانیارى له‌سه‌ر
نیشتیمانه‌كه‌ى خۆیان ده‌ده‌ن به هێزه هێرشبه‌ره‌كان، به شێوه‌یه‌ك وێنه‌كه ده‌كێشن
كه ده‌ره‌نجامى كاره‌كه بریتی بێت له ڕوخانى ئه‌و ڕژێمهى كه‌دوورى خستوونه‌ته‌وه
و خۆشیان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆیان. ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى جۆرج بۆش له
ساڵى 2001 پێش ئه‌وه‌ى كه هێرش بكاته سه‌ر عێراق چه‌ندین هه‌ڵه‌ى كرد. ئه‌و
متمانه‌ى به ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ڕابه‌رى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كرد.
بریاڕ بوو ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ببێته
سه‌رچاوه‌ى زانیارى بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و رێنماییان بكات تا به‌مه‌به‌ست بگه‌ن.
دوورخراوه‌كانى عێراق له‌وانه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌باره‌ت به پڕۆگرامه‌كانى سه‌دام
حسێن له باره‌ى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و په‌یوه‌ندییه‌كانى به تیرۆریسته‌كانه‌وه درۆی
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرد وتی كه عێراقییه‌كان پێشوازى ده‌كه‌ن له‌هه‌ر هێزێك كه
هێرش بكاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى سه‌دام حسێن و وه‌ك هێزێكى ئازادى به‌خش له‌و
هێزه ده‌ڕوانن.
نه‌خشه‌ى دوور خراوه‌كان تا ئاستێك
كاریگه‌ر بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى بۆش باوه‌ڕى به‌دوور خراوه‌كان هێناو
له وباره‌وه پرسیارى نه‌كرد و ئه‌م پشتگوێ خستنه هۆكار بوو تا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى
بۆش هێرشێكى داگیركارى بێدهرهنجام ئه‌نجامبدات له‌دژى عێراق.
دووه‌م: له شه‌ڕدا، هێزى پێویست
ئاماده بكه و له كورت ترین ماوه‌دا كۆتایی پێبهێنه
مه‌كیاڤیللی له كتێبی گوفتاره‌كان،
رابهرهكان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى كه له‌كاتى پڕ مه‌ترسیدا، هێزى پێویست
به‌كاربهێنن، به بۆچونى ئه‌و به‌كارهێنانى هێزى زۆر و شاره‌زا و كارا ده‌توانێت
رێگری بكات له درێژ بوونه‌وه‌ى جه‌نگ و له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كۆتایی پێبهێنێت. له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه، ئه‌گه‌ر هه‌یه شكستى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فگانستان و عێراق به‌هۆى
درێژه كێشانى جه‌نگ و به‌كارهێنانى هێزى كه‌م و نائاماده بووه له كاته هه‌ستیار
و پڕ مه‌ترسییه‌كاندا. له‌شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا له‌دژى عێراق له ساڵى 2001، ئه‌ری
شینسكى سه‌رۆكی سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شی سوپا داواى هێزى زۆرى كرد، هه‌روه‌ها كۆڵن
پاوڵیش داواى هێزى زۆرى كرد، به‌ڵام سه‌ربارى داوا كردنى ئه‌م دوو كه‌سه، هێزى
پێویست بۆ عێراق ره‌وانه نه‌كرا و له كاتى پێویستدا شه‌ڕ كۆتایی پێ نه‌هات. له
دواى هێرشه‌كانى 11 سپتێمبه‌ر، هێرش بۆسه‌ر ئه‌فگانستان هێرشێكى ناچارى بوو كه ده‌بوایه
بكرایه به‌ڵام به هێزێكى كه‌مه‌وه ئه‌نجامدرا، ژماره‌ى ئه‌و هێزانه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا
له عێراق به‌كارى هێنا به به‌راورد به به‌رفراوانى ناوچه‌كه و ژماره‌ى ئه‌و
دانیشتوانه‌ى كه بڕیار بوو بپارێزرێت، كه‌م بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه ئه‌مه‌ریكا
له عێراق و ئه‌فگانستان باڵاده‌ست بوو، هێزه‌كه‌ى به‌راورد به‌و دانیشتوانه‌ى كه
بریاربوو بیپارێزێت له‌و دوو وڵاته كه‌م بوو واته له‌به‌رامبه‌ر به 200 عێراقى
و 300 ئهفگانى، ئه‌مه‌ریكا ته‌نها سه‌ربازێكى هێنابوو، هه‌ر كه‌مى ئه‌و هێزه‌ش
بوو كه ده‌ره‌نجام بووه هۆى درێژه كێشانى شه‌ڕه‌كه و دواجار شكستى ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و هێزه ژماره كه‌مه تواناى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى شۆرش و نائارامییهكانى ئه‌و
دوو وڵاته‌ى نه‌بوو.
سێهه‌م: دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى
ئازاد و به‌هێز له‌ناوچه‌یه‌ك كه ساڵانێكى دوور و درێژه گرفتارى گه‌نده‌ڵییه،
زۆر سه‌خته.
مه‌كیاڤیللی له كتێبى گوفتاره‌كان،
باس له دژوارى و سه‌ختى دروست كردنى ده‌وڵه‌ت ده‌كات له شوێنێك كه بۆ ماوه‌یه‌كى
زۆر گرفتارى گه‌نده‌ڵى بووه. ئه‌و ده‌ڵێت بۆ ریشه كێش كردنى كلتورى گه‌نده‌ڵى،
پێویسته ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز بوونى هه‌بێت. ئه‌و به تایبه‌تى رێنوێنى ئه‌وه‌مان
ده‌كات كه له كاتى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نوێ له‌جێى ده‌وڵه‌تى لاوزاى پێشوو،
پێویسته ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانى ده‌وڵه‌تى پێشوو بهێڵرێته‌وه تا چاكسازییه‌كان
هه‌مه‌چه‌شن بن. به‌پێى ئه‌م بۆچوونه‌ى مهكیاڤیلی، ئه‌مه‌ریكا به نه‌هێشتنى دام
و ده‌زگاكانى رژێمى به‌عسی پێشوو له‌دواى روخاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى سه‌دام حسێن،
هه‌ڵه‌ى كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره ئه‌و كه‌سانه‌ى توڕه‌كرد له ئه‌مه‌ریكا و
دواتر دژى وه‌ستانه‌وه به هۆى له‌ده‌ست دانى سه‌رچاوه‌ى بژێوییان، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى
ئه‌و پڕۆگرامه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا هه‌یبوو بۆ دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى نوێ، زۆر
زیاتر بوو له‌وه‌ى كه عێراقییه‌كان پێویستیان پێی بوو.
چواره‌م: فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان
پێویسته سه‌ربارى بوونى زانیارى سه‌ربازى و جوگرافی، پێویسته ئاگاداراى لایه‌نه
مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ناوچه‌كه‌ش بن:
مه‌كیاڤیللی هاوشێوه‌ى سان تزو (فه‌یله‌سوفى
چینى وخاوه‌نى كتێبی هونه‌رى جه‌نگ) رێنوێنى فه‌رمانده‌كان ده‌كات كه سه‌ربارى به‌ئاگابوون
له تایبه‌تمه‌ندى جوگرافیایی ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه پڕۆسه‌ى سه‌ربازى تیادا ئه‌نجامده‌درێت،
پێویسته ئاگاییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ى كه كاریگه‌رى راسته‌وخۆیان هه‌یه
له‌سه‌ر پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان. كاتێك كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ساڵى 2001 رایان
گه‌یاند كه سه‌ركه‌وتووى شه‌ڕى ئهفگانستانن، به ئه‌گه‌رى زۆر به‌ئاگا نه‌بوون
له پێگه‌ى سروشتى و جوگرافیاى سه‌ربازى ئه‌فگانستان، ئه‌وانه‌ى كه زانیارییه‌كى
دروستیان نییه له‌سه‌ر مێژووى دوورودرێژى ئه‌فگانستان، پێیان وابوو كه براوه‌ى
شه‌ڕى ئهفگانستانن، بێ ئاگا له‌وه‌ى كه دواتر شكست ده‌هێنن له‌به‌رامبه‌ر به
جوگرافیاى تایبه‌تى مرۆیی و سه‌ربازى و سروشتى ئه‌و وڵاته. هه‌ر ئه‌و شاخ و كێوه
سه‌خت و هۆز و تیره په‌خش و بڵاوانهى ئه‌فگان بوو كه هێزه‌كانى ئه‌سكه‌نده‌ر،
به‌ریتانیا، یه‌كێتى سۆڤێت، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى شكت دا و زه‌مین گیری
كردن. عێراقیش دۆخێكى هاوه‌شێوه‌ى هه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان
و رابه‌رانى هێرش بۆ سه‌ر عێراق بڵێن كه ئاڵۆزى عێراق هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه ئه‌و
وڵاته له رووى دانیشتوانه‌وه هه‌مه‌چه‌شنه و سێ كۆمه‌ڵه‌ى عه‌ره‌بی شیعه، عه‌ره‌بی
سوننه و كوردی سوننه عێراقیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش كردووه. ئه‌و بۆچونه ته‌نها
به‌شێكى راستییه‌كه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م خوێندنه‌وه كاریكاتۆرییه بۆ عێراق
هه‌مه‌چه‌شنى تایفی، ئایدیۆلۆژى ناو نه‌ته‌وه و ئاینزاكان نادیده ده‌گرێ و گوێ
نادات به‌خاڵى به‌هێز و لاوازى كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له عێراق.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
یه‌كه‌مین وڵات نییه كه له عێراق و ئه‌فگانستان رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌م چوار كۆسپه‌دا، كتێبی گوفتاره‌كانى مهكیاڤیللى پڕیه‌تى له نموونه‌ى مێژوویی
ئه‌و هێزانه‌ى كه له سه‌رده‌مى كۆنه‌وه تا رێنیسانس دوچارى هه‌ڵه‌ى بنه‌ڕه‌تى
بوون. مه‌كیاڤیللی به شیكردنه‌وه‌ى رووداوه مێژووییه‌كان و ده‌رهێنانى وانه و
په‌نده‌كانى تایبه‌ت به ده‌وڵه‌ت دارى و جه‌نگ، ده‌توانێت ته‌نانه‌ت له‌سه‌ده‌ى
بیست و یه‌كه‌مدا هاوكار و رێنیشانده‌رى ئێمه بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سوود له
هه‌ڵه‌كانى له عێراق و ئه‌فگانستان وه‌ربگرێت، به ئه‌گه‌رى زۆر ده‌توانێت هاوكار
بێت بۆ زانینى ئه‌وه‌ى كه هه‌ر یه‌ك له‌و شه‌ڕانه‌ى به‌رده‌وام له مێژوودا
دووباره دهبنهوهن خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندى و یاسای تایبه‌ت به خۆیانن. به‌له‌به‌رچاو
گرتنى وانه‌كانى مه‌كیاڤیللی و ئه‌و بیریارانهى دیكه كه خوێندنه‌وه‌یان بۆ
مێژوو كردووه، هێزه مه‌زنه‌كانى هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت سوود له‌و وانه
و ئه‌زمونانه وه‌ربگرێت تا به دوور بێت له دووباره بوونه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كان.
سه‌رچاوه
اسکات ساویز: کاربست « گفتارها» ی ماکیاوللی
در مورد جنگ ( امریکا) در عراق و افغانستان.
https://www.cmess.ir/Page/View/2021-08-22/4850