X

سیروانى نوێ كۆنترۆڵى خه‌ڵاته‌كانى نایابى كرد

وەرزش

پێش 3 هەفتە     77 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 

یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ، به‌ ره‌سمى ناوى باشترینه‌كانى بۆ چوار گه‌ڕى رابردووى خولى نایابى كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ى ده‌نگى راهێنه‌ران و كاپتن و راگه‌یاندنه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن 

 رزگار عه‌لى خه‌ڵاته‌كه‌ى برده‌وه‌ 
راهێنه‌رى سیروانى نوێ، رزگارى عه‌لى بووه‌ باشترین راهێنه‌رى مانگى خولى نایابى كوردستان  لە گەڕەکانی ( 9-10-11-12-13 ) به‌ كۆى  (24) دەنگ

ئەحمەد بەشار گۆڵپارێزى سیروانى نوێ دووه‌م گڵۆڤسى برده‌وه‌ 
باشترین  گۆڵپارێز لە گەڕەکانی ( 9-10-11-12-13 ) . ئەحمەد بەشار گۆڵپارێزى یانەی سیروانی نوێ (29) دەنگ بۆ جارى دووه‌مه‌ له‌ وه‌رزى ئه‌مساڵ گلۆڤسى ئاڵتونى ده‌باته‌وه‌

داناش بووه‌ باشترین 
باشترین یاریزان  لە گەڕەکانی ( 9-10-11-12-13 )،  دانا عوسمان یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر مسۆگه‌رى كردو خه‌ڵاته‌كه‌ى برده‌وه‌ .