X

دوو یاریزانى نه‌ورۆز بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كران

وەرزش

پێش 3 هەفتە     97 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 

یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى كه‌ تیپى تۆپى پێیه‌كه‌ى یه‌كه‌مجاره‌ به‌شدارى له‌ خولى نایابى عێراق ده‌كه‌ن ، به‌ ره‌سمى بانگهێشتكردنى دوو یاریزانى تیپه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى ئۆلۆمپیى و لاوانى عێراق بڵاوكرده‌وه‌ .

یانه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ ، ئیسماعیل محه‌مه‌دى یاریزانى یانه‌كه‌یان  بانگهێشتى مه‌شق و راهێنانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق كرا.

هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو محه‌مه‌د دلاوه‌رى یاریزانى تیپه‌كه‌یان به‌شدار له‌ خولى نایاب له‌ لایه‌ن سكۆپى راهێنه‌رى ئۆلۆمپیی بۆته‌ جێگه‌ى سه‌رنج و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش داواكراوه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كه‌مپى هه‌ڵبژارده‌كه‌وه‌ بكات به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ یارییه‌كانى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ .