X

چه‌ندین یارى به‌هێز له‌ خولى نایابى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

وەرزش

پێش 2 هەفتە     89 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 

 رۆژى دووشه‌ممه‌ كاروانى یارییه‌كانى گه‌ڕى پانزه‌یه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان به‌ ئه‌نجامدانى ته‌واوى یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

یارییه‌كان به‌شێكیان له‌ كاتژمێر 1:00 و به‌شێكى تر 2:45ـى پاشنیوه‌رۆ ده‌ستپێده‌كات و پێش ئه‌م گه‌ره‌ش یانه‌ى هه‌ندرێن لوتكه‌ى گرتووه‌ .

له‌ سلێمانى دێربیه‌
له‌سه‌ر یاریگه‌ى ئاشتى له‌ دێربى ئه‌و شاره‌ ، یانه‌ى سیروانى نوێى دووه‌مى ریزبه‌ند میواندارى نه‌ورۆز ده‌كات و پێشبینى ده‌كرێت هه‌ردوولا یارییه‌كى به‌هێز ئه‌نجامبده‌ن به‌ تایبه‌ت سیروانى نوێ كه‌ له‌ خانه‌ى دووه‌مه‌و هه‌نگاوێك له‌ لوتكه‌وه‌ دووره‌و نه‌ورۆزیش ده‌یه‌وێت له‌ ركابه‌رى خانه‌كانى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى به‌رده‌وام بێت .

مه‌حمودى مامه‌ عه‌زه‌ش یارییه‌كى ئاگرین له‌ خۆده‌گرێت
له‌سه‌ر یاریگه‌ى مه‌حمودى مامه‌ عه‌زه‌ دێربى گه‌رمیان به‌رێوه‌ده‌چێت ، كاتێك ده‌ربه‌ندیخانى شین پۆش میواندارى شێروانه‌ ده‌كات .

ته‌واوى یارییه‌كانى ترى ئه‌م گه‌ڕه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

هه‌ولێر – شه‌قلاوه‌
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر – برایه‌تى
هه‌ندرێن – زاخۆ
ئارارات-سه‌یدسادق