X

هه‌ولێر چواره‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ر یه‌كى نووسیه‌وه‌

وەرزش

پێش 2 هەفتە     47 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

له‌ گه‌ڕى هه‌ژده‌یه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراق بۆ تۆپى پێ ، یانه‌ى هه‌ولێر چواره‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ریه‌كى نووسیه‌وه‌ .

هه‌ولێر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌ كه‌شێكى باراناوى له‌سه‌ر یاریگه‌ى دهۆك میواندارى نه‌ورۆزى كردو یانه‌ى میوان توانى  4-2  له‌ نه‌ورۆز بباته‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش كوڕانى نزار مه‌حروسى راهێنه‌رى هه‌ولێر چواره‌م سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌ریه‌كیان نووسیه‌وه‌ و خاڵه‌كانیان گه‌یانده‌ 20 خاڵ له‌ پله‌ى دوانزه‌یه‌مى ریزبه‌ندو نه‌ورۆزیش به‌ 16 خاڵ له‌ پله‌ى شانزه‌یه‌م دێت له‌ ریزبه‌ندى خوله‌كه‌ .