X

راستى له‌ ناحیه‌ى سیروانه‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق

وەرزش

پێش 2 هەفتە     82 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ یاریزانێكى لاوى یانه‌ى سیروانى نوێ له‌ شارى به‌غداده‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى نیشتیمانى عێراق له‌ مه‌شق و راهێنانه‌ .

راستى به‌ختیار، یاریزانى لاوانى یانه‌ى سیروانی نوێ به‌هۆى ئاستبه‌رزى و لێهاتووى ماوه‌یه‌كه‌ بۆته‌ جێ سه‌رنجى ده‌سته‌ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عیراق و له‌ رۆژانى رابردووش ئه‌و یاریزانه‌ گه‌شتى شارى به‌غدادى كردو ئێسته‌ش رۆژانه‌ له‌ شارى به‌غداد مه‌شقه‌كانى ده‌كات .

راستى به‌ختیار له‌ ناحیه‌ى سیروان له‌دایكبووه‌و له‌ رێگه‌ى تیپه‌ میلله‌كانى ناحیه‌كه‌وه‌و به‌هۆى ئاستبه‌رزى رووى له‌ یانه‌ى سیروانى نوێ كردووه‌و له‌ ئێستادا له‌ ریزه‌كانى تیپى لاوانى تۆپى پێى یانه‌كه‌یه‌ .