X

به‌هۆی كۆرۆناوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وان لە تونس راگه‌یه‌ندرایه‌وه‌

هەواڵی جیهان

پێش 2 هەفتە     2167 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

له‌ تونس ئاماری تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیادی كردووه‌ و ده‌سه‌ڵاتداران برٍیاریاندا هاتوچۆی شه‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

ئه‌نجومه‌نی زاریی تونس له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی باڵای زانستی بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد كه‌ یه‌كێكیان قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیه‌ له‌ كاتژمێر 10ی شه‌و بۆ 5ی به‌ره‌به‌یان.

ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس داواشیان له‌ هاوڵاتیان كردووه‌ كه‌ پابه‌ند بن به‌ رێككاره‌كانی خۆپارێزی و وه‌رگرتنی ڤاكسین و پۆشینی ده‌مامك.