X

هه‌ولێر هاتنى به‌رازیلیه‌كى راگه‌یاند

وەرزش

7 رۆژ پێش ئێستا     71 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 


تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر به‌شدار له‌ خولى نایابى عێراق، دووه‌م گرێبه‌ستى میركاتۆى زستانه‌ى راگه‌یاند .

یانه‌كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ به‌ ره‌سمى هاتنى یاریزانى پیشه‌گه‌رى به‌رازیلى  (ماتیۆس جولیانی) راگه‌یاندو به‌ میدیاكانى ناساند .

هه‌ر ئه‌مرۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ره‌سمى یانه‌كه‌ رۆیشتنى شاڤیۆ مامۆنى یاریزانى پیشه‌گه‌رى ئه‌فریقى یانه‌كه‌ى بۆ كاره‌با ئاشكرا كرد .

هه‌ولێر له‌ خولى نایابى عێراق له‌ خانه‌ى دوانزه‌یه‌مه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ٢٠ خاڵ له‌ ١٨ یارى .