X

خولی تازەپێگەیشتووانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

وەرزش

12/01/2022     158 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی تیروپشکی خولی تازەپێگیشتووانی یانەکانی کوردستان کۆمەڵەی سلێمانی ڕاکێشرا.

بەئامادەبوونی سەرۆک و جێگرو ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و نوێنەری یانە بەشداربووەکان تیروپشکی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان کۆمەڵەی سلێمانی راکێشرا کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە کێبڕکێکان دەست پێبکات.

لەخولەکەدا  هەشت یانە بەشدارن و دوای گفتوگۆی نوێنەری یانە بەشداربووەکان لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بڕیاردرا کە یاریەکان بەشێوازی خول و بەیەک قۆناغ ئەنجام بدرێت.

یاریەکانی هەفتەی یەکەمی خولەکەش بەمشێوەیەیە.
بابان × چەمچەماڵ
ئاشتی × شێروانە
دەربەندیخان × پ.سلێمانی
چوارقوڕنە × سیروانی نوێ

بڕیارە ڕۆژی ٢٨-١-٢٠٢٢ یاریەکانی خولەکە بەڕێوەبچێت.

زۆرترین خوێنراو