X

بەتەمەنترین یاریزانی خولی عیراق سەردانی سلێمانی دەکات

وەرزش

پێش 2 هەفتە     98 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 

بۆ یارییەکەی رۆژی شەممەی یانەکەی بەرامبەر نەورۆز لە خولی نایابی عیراق، عودەی تاڵبی گۆڵپارێزی یانەی نەفتی بەسرە یاوەری شاندی تیپەکەی دەبێت بۆ شاری سلێمانی .

عودەی ٢٦ ساڵە لە خولی عیراقی یاریدەکات و بە تەمەنی ٤٧ ساڵیەوە بە تەمەنترین یاریزان دادەنرێت لە خولی نایابی تۆپی پێی عیراق.

عودەی لە ماوەی ٢٦ ساڵە لە خولی نایابی عیراق گۆڵپارێزی یانەکانی میناو بەحری و نەفت و شورتەو زەوراو دهۆک بووەو ئێستاش گۆڵپارێزی یانەی نەفتی بەسرەیە گەرچی وەک گۆڵپارێزێکی یەدەگ پشتی پێ دەبەسترێت.

‎بڕیارە رۆژی شەممە کاتژمێر ١:٤٥ ی نیوەڕۆ لەسەر یاریگای سلێمانی (مەلعەبەکە ) لە کۆتا یاری قۆناغی یەکەمی خولی نایابی عیراق ، هەردوو یانەی نەورۆزو نەفتی بەسرە بەرامبەر یەکتر بوەستنەوە