X

ھەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی خەمۆکی زستانە

لایف ستایڵ

پێش 2 هەفتە     122 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

بۆ ڕزگار بوون لە خەمۆکی زستانە کۆمەڵێک هەنگاو هەن کە ئەگەر بیانگرینەبەر ئەگەری تێپەڕاندنی ئەو بارە دەروونییەمان هەیە. لە خوارەوە ئاماژە بەو هەنگاوانە دەکەین:

١- وەرزش کردن

ئاسانترین ڕێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەمۆکی ئەوەیە زۆرترین چالاکیت ھەبێت تەنانەت لە ڕۆژانی تاریک و بارا ناوی و  ساردا و پسپۆان دەڵێن ڕۆیشتن بۆ ماوەی پازدە خولەک بە پێ دەبێتە ھۆی چالاک کردنی دەمارە گەیەنەرەکان و ھەروەھا یارمەتی چالاک کردنی مێشک و ڕێک خستنی کاتەکانی کاتژمێری بایەلۆجی لەش دەدات.

٢-بەکارھێنانی ژیری و دانایی
دەوڵەتەکانی ئەسکەندەنافیا وکو دانیمارک  بۆ نموونە زستانێکی درێژتریان ھەیە زۆرترین ڕێژەی خەمۆکی لەو وڵاتانە ھەیە. ئەوان بۆ سوود وەرگرتن لەو وەرزە و گۆرانکاری کردن لە ژیانیاندا دەکەن لە وەرزی زستاندا ئەویش لەڕێگەی پشوودان لە ماڵەوە و لەگەڵ خێزانەکانیان کات بەسەر دەبەن و سەردانی ھاوڕێ و خزم دەکەن.

ھەروەھا  بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش شەوان شوکولاتە دەخۆن و ھەروەھا کەستەنە و پەتاتەی شیرین دەبرژێنن و ھەر بۆ ئەوەی زیاتر چێژ لە کاتەکە وەرگرن بەرامبەر ئاگردان و سۆپا کارەباییەکان دادەنیشن و کتێب دەخوێننەوە و زۆربەی کات گۆرەوی خوری دەکەنە پێکاکانیان و مۆم دادەگیرسێنن بەمەبەستی ئارامبونەوەی دەرونییان .

٣- خواردنی کاربۆھیدراتە ئاڵۆزەکان
کاربۆھیدراتە چەورەکان وەکو کێک و پیتزاو بسکیت چێژێکی کاتیمان پێ دەبەخشن بەڵام وامان لێدەکەن ھەست بە خەواڵوویی بکەین بەڵام کاربۆھیدراتە ئاڵۆزەکانی وەکو بڕوکلی و سپێناخ و فاسۆلیا و نیسک کاتێکی زیاتریان دەوێت  بۆ ھەرس کردن و بەخێرایی ڕێژەی شەکر بەرز  ناکەنەوە ئەوەش زیان بە دەروون دەگەیەنێت ڕێگە نادات دڵخۆش بیت.

٤- تەواوکەرەکانی زەیتی ماسی و ڤیتامین ( د)
ڤیتامین ( D ) ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕێکخستنی باری دەروونی مرۆڤ و پاراستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و بەھێز کردنی سیستمی بەرگری لەش بە تیشکی خۆر سەرەکی ترین سەرچاوەی ئەو ڤیتامینەیە.

توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەگەر ڕۆژانە لە وەرزی زستاندا ٤٠٠ بۆ٨٠٠ یەکەی نێودەوڵەتی لە ڤیتامین ( D3) بدرێت  بە پێگەیشتوان باری دەروونیان ڕێک دەخات.