X

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     1190 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی ئێوارەی ئەمرۆ بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغداو باڵیۆزخانەی ئەمریكا بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە هێرشەكە تەنها بۆ سەر دامەزراوە دبلۆماسییەكان نەبوە، بەڵكو بۆ سەر سەروەری خاكی عێراقیش بوە. 

 كەمێك پێش ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە ئێوارەی ئەمرۆ لەلایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە باڵیۆزخانەكەمان كرایە ئامانج و كار دەكرێت كە سەروەری خاكی عێراق و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لاوازبكرێـت.

لە راگەیەنراوەكە هاتوە، هێرشەكە تەنها بۆ سەر دامەزراوە دبلۆماسییەكان نەبوە ،بەڵكو بۆ سەر سەروەری خاكی عێراقیش بوە.