X

قەیس خەزعەلی پەیامێكی لەبارەی هێَرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

6 رۆژ پێش ئێستا     2663 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پەیامێكی لەبارەی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بڵاویكردەوە و رایگەیاند گروپەكانیان لەم كاتەدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا ناكەنە ئامانج. 

 قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند گروپەكانیان لەم كاتەدا هێرش ناكەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق، بەڵكو مەبەستی ئەو هێرشە تێكەڵكردنی كارتەكانە.

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە دوو مووشەك ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا كرا كە لەرێی سیستمی دژە موشەكییەوە خرانەخوارەوە.