X

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە

هەواڵی جیهان

پێش 2 هەفتە     587 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە، بە جۆرێك لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو نرخەكەی نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 85 دۆلار و 59 سەنت و لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە ئەمە یەكەمجارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 83 دۆلار و 12 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.