X

چۆنێتی دروستبوون و نەمانی تەم

لایف ستایڵ

پێش 2 هەفتە     220 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

 تەم (الضباب) (Fog): دیاردەیەکی سروشتیە و جۆرێکە لە هەوری نزم کە نزیکە لە ڕووی زەوویەوە (هەوری شل) پێک دێت لە دڵۆپە ئاوی زۆر بچوک کە هەڵواسراوە لە هەوادا و دروست دەبێت لە ئەنجامی خەست بەوونەوەی هەڵمی ئاو کە نزیکە لە ڕووی زەوی.
 جۆرەکانی تەم:

 1- تەمی وشکانی دروست دەبێت لەسەر ڕووی وشکانی بەهۆی ووون کردنی گەرمی رووی زەووی و هەبوونی شێ لە هەوادا. 

 2- تەمی ناو دۆڵ لە ناو دۆڵەکان دروست دەبێت لە ئەنجامی هەڵکردنی بای سارد لە سەر لوتکەی چیاکانەوە بۆ ناو دۆڵەکان.

 3- تەمی سەر دەریا دروست دەبێت لە ئەنجامی هەڵکردنی بای فێنکی سەر دەریا بۆ 
 ناوچەی سارد وە ئەم جۆرە تەمە دەتوانی بۆ دووری زۆر بجولێ بۆ سەر ووشکانی.
هۆکارەکانی دروست بوونی تەم: 

1- بوونی ڕادەی شێ 100% لە هەوادا
2- بوونی بەرزەپاڵەپەستۆ

 مەترسیەکانی تەم : تەم بواری بینین کەم دەکاتەوە وە کاتێک تەمەکە چڕ دەبێت بواری بینین کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 1 کم ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ دروست بوونی ڕووداوەکانی هاتو چۆ لە سەر ڕیگاکانی ناوە وە و دەرەوەی شارەکان.

 تەم کەی نامێنێت؟
 کاتێک کە خۆر هەڵدێت و هەوا گەرم دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی گەرم بوونی دڵۆپەکانی ئاو هەروەها دابەزینی بۆ سەر ڕەووی زەووی بە شێوەی شێ.

سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان