X

ئێران و چین ڕێككەوتنی 25 ساڵە تاووتوێ دەكەن

هەواڵی جیهان

پێش 2 هەفتە     151 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
حسێن ئەمیر عەبدولهەییان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر داوای وانگ یی هاوتا چینییەكەی گەیشتە پەكین.


وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە كە لە دیداری نێوان هەردو وەزیردا پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیرییەكانی نێوان تاران و پەكین، هەروەها دۆسێ نێودەوڵەتیی و هەرێمییەكان تاووتوێ دەكرێت.

لە دوای دەستبەكاربوونی عەبدولهەییان لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمە یەكەمجارە سەردانی پەكین بكات، پێشتریش وەزیری دەرەوەی چین لە ئاداری 2021دا بە مەبەستی ئیمزاكردنی ڕێككەوتنێكی هاریكاریی گشتی لەگەڵ ئێران، سەردانی تارانی كردبوو.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند ڕێككەوتنی 25 ساڵەی نێوان تاران و پەكین، یەكێكە لە ئامانجەكانی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ چین.