X

ڤیدیۆ؛ ویستیان چاودێریی ئیسرائیل بكەن، بەڵام نەیانزانی خۆیان لە ژێر چاودێریدان

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     2857 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
سوپای ئیسرائیل دیمەنی ڤیدیۆیی دوو ئەندامی حزبوڵای لوبنانی بڵاوكردەوە كە بەنیازبوون لە ڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە چاودێریی ئیسرائیل بكەن.


ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە دیمەنەكەدا دەردەكەوێت كە ئەندامانی حزبوڵا هەوڵ دەدەن لە ڕێی هەڵدانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە بەرەو ئیسرائیل، زانیاریی هەواڵگریی كۆبكەنەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە هەوڵەكەی حزبوڵا شكستی هێناوە.

وتەبێژەكەی سوپای ئیسرائیل هۆشداریشی داوەتە حزبوڵا و لە ڕێی هەژماری خۆی لەو تویتەر نووسیوێتی: "هیچ شتێك شاراوە نییە لێمان".