X

ناوبژیوانه‌ كورده‌كه‌ ده‌چێته‌ سعودیه‌

وەرزش

پێش 2 هەفتە     69 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت 

هاوكار سالار ،ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى فوتساڵ ، ناوبژیوانى یارییه‌كانى جامى كه‌نداو ده‌بێت  له‌ شارى جده‌ى وڵاتى سعودیه‌.

له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت ، هاوكار سالار رایگه‌یاند  ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى داهاتوو له‌ وڵاتى سعودیه‌ ئاماده‌بێت بۆ به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى سێیه‌م چاپى كه‌نداو كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژانى 5 بۆ 14ـ به‌رێوه‌بچێت .

هاوكات له‌و ئه‌ركه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ حه‌سه‌ن جبورى ناوبژیوانى عێراقیش یاوه‌رى ناوبژیوانه‌ كورده‌كه‌ ده‌كات .

هاوكار سالار ، یه‌كێكه‌ له‌ ناوبژیوانه‌ دیاره‌كانى فوتساڵى عێراق و كوردستان و چه‌ندین ساڵه‌ شاره‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌و ده‌یان ئه‌ركى ناوبژیوانى ده‌ره‌كى پێسپێردراوه‌ كه‌ دواهه‌مین ئه‌ركى ساڵى رابردوو یارى كۆتایى پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى له‌ وڵاتى سعودیه‌ به‌رێوه‌برد .