X

له‌ دهۆك سێ كه‌س فێڵیان له‌كچێكی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ كرد

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     1275 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
له‌ شاری‌ دهۆك سێ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركران كه‌ له‌ فێڵ بڕه‌پاره‌یه‌كی‌ زۆریان له‌كچێكی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ وه‌رگرتووه‌.


هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند كه‌ "له‌ناو شاری دهۆك سێ كه‌س ده‌ستگیركراون كه‌ به‌فێڵ و به‌چه‌ند قۆناغێك پاره‌یان له‌كچێكی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ وه‌رگرتووه‌".

هێمن سلێمان وتی: "ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ بڕی 16 ملیۆن دیناری عێراقی و هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیان له‌كچه‌كه‌ وه‌رگرتووه‌".
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "سێ‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ وتوویانه‌ دوو براده‌رمان له‌زیندانن و ئه‌گه‌ر پاره‌ی كه‌فاله‌تیان بۆ نه‌ده‌ین دادگا ئازادیان ناكات".

راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی یاسای ژماره‌ 6ی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل ره‌وانه‌ی دادگا كراون"، به‌پێی تاوانه‌كه‌شیان له‌ ساڵێك تا پێنج ساڵ زیندانیكردن و ملیۆنێك تا پێنج ملیۆن غه‌رامه‌ ده‌كرێن".