X

قه‌ڵادزێ‌...ئه‌و كه‌سه‌ی‌ شۆفێره‌كه‌ی‌ بریندار كرد، ده‌ستگیر كرا

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     189 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێكی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا شۆفێرێكی‌ برینداركرد و دواتر هه‌ڵاتبوو.

 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "كه‌مێك پێش ئێستا رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ و ناڤارایه‌ك روویدا و له‌ ئه‌نجامدا شۆفێری ئۆپڵه‌كه‌ بریندار بوو".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "دوای رووداوه‌كه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ رایكرد و پاش وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادگا، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد".

پۆلیسی ڕاپه‌رین راشیگه‌یاند كه‌ "باری ته‌ندروستی برینداره‌كه‌ جێگیره‌ و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".