X

لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی‌ شیعه‌ بۆ تاووتوێكردنی‌ هه‌نگاوه‌ سیاسی‌ و یاساییه‌كانی‌ داهاتوو كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

14/01/2022     228 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
جارێكی‌ تر لایه‌نه‌كانی‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ شیعه‌كان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن و دانیشتنی‌ یه‌كه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ناڕازین، بۆ تاووتوێكردنی‌ دواگۆڕانكارییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ شیعه‌كان ده‌ستی‌ پێكرد.

میدیا عێراقییه‌كان له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ئاگاداره‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ "كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ماڵی‌ عه‌مار حه‌كیم رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ حیكمه‌ ده‌ستی‌ پێكرد".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی‌ شیعه‌ تاووتوێی‌ هه‌نگاوه‌ سیاسی‌ و یاساییه‌كانی‌ داهاتوو ده‌كه‌ن.

زۆرترین خوێنراو