X

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند... به‌فر له‌م شوێنانه‌ ده‌بارێت

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     2047 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ شه‌پۆلێكی باران و به‌فر و سه‌رما روو له‌ هه‌رێم ده‌كات  و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر داده‌به‌زن.


بژار ئه‌كره‌م لێپرسراوی پێشبینییه‌كان له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه‌ كاریگه‌ریی ئه‌و پاڵه‌ په‌ستۆیانه‌ی رووی له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم كردووه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ بارانی به‌خوڕ و به‌فریش له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی دهۆك و سلێمانی و هه‌ولێر ده‌بارێت".

بژار ئه‌كره‌م ده‌ڵێت: "له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد روو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما بۆ 12پله‌ی ژێر سفر داده‌به‌زن".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی 191 ملیمه‌تر، له‌ هه‌ولێر 127 ملیمه‌تر، له‌ دهۆك 76 ملیمه‌تر و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 217 ملیمه‌تر بارانباریوه‌.