X

له‌م شاره‌ پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ كێبڵ‌ كوشت

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     2069 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننای‌ باشووری‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ كێبڵ‌ كوشتووه‌.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ماوه‌ له‌ رووداوێكی كوشتن ئاگاداركرانه‌وه‌ و پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ژنێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به‌ كێبڵی كاره‌با له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ڵواسراوه‌ و گیانی‌ له‌ده‌ست داوه‌".

پۆلیسی‌ موسه‌ننا ده‌ڵێت: "دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ "دوای ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری دادوه‌رییه‌وه‌، زانیاری و به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ر شوێنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ كۆكرایه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و قه‌زای ده‌راجی هه‌ڵاتبوو".

پۆلیس ئاشكراشیكرد كه‌ "دواتر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی ده‌راجی توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت".

راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا كه‌ هاوسه‌ره‌كی به‌ كێبڵی كاره‌بایی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌ڵواسیوه‌".

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ئێستاشدا به‌پێی ماده‌ی (406) ی یاسای سزادانی عێراقی تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی سزای دادپه‌روه‌رانه‌.