X

به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر دوو بڕیاری‌ ده‌ركرد

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     1936 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا و به‌هۆی‌ دروستبوونی‌ لافاوه‌وه‌ دوو بڕیاری‌ ده‌ركرد.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌ بڕیاری‌ یه‌كه‌میدا ده‌ڵێت: "له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی (15ی 1ی 2022) وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می گشت قۆناغه‌كانی خوێندن به‌ (په‌روه‌رده‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران) یشه‌وه‌، له‌ كاتژمێر (9:30) خوله‌كی به‌یانیان ئه‌نجامده‌درێت له‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌و قوتابخانانه‌شی به‌چه‌ند قۆناغێك تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن پابه‌ند ده‌بن به‌وه‌ی به‌گوێره‌ی كه‌ ماوه‌ی ئه‌و كاتژمێره‌ی كه‌ له‌ (8:30) خوله‌ك گۆڕدراوه‌ بۆ (9:30) خوله‌ك ئه‌وانیش كاتژمێرێك له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌گۆڕدرێت له‌ هه‌مان رۆژ و رێكه‌وتی ئاماژه‌پێكراو".

له‌ بڕیاری‌ دووه‌میدا په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌حاڵه‌تی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانه‌كان به‌هۆی كه‌ش و هه‌واوه‌،  داوا له‌ به‌خێوكارانی قوتابیان ده‌كه‌ین كه‌ پێویست ناكات منداڵه‌كانتان بنێرنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ به‌ دڵنیایی له‌كاتی گونجاو قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ و هیچ جۆره‌ دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانییه‌كتان له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌بێت".