X

به‌وێنه‌... یانه‌یه‌كی‌ تری‌ شه‌وانه‌ له‌ هه‌ولێر ئاشكرا بوو

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     575 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه‌ یانه‌یه‌كی‌ تری‌ شه‌وانه‌ له‌ شاره‌كه‌دا داخراوه‌ كه‌ "كاری نه‌شیاو و به‌دڕه‌وشتی تێدا ده‌كرا".


ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌ چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگای هه‌ولێر بۆ ڕێكخستنی یانه‌كانی شه‌وانه‌، ئه‌مشه‌و به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت، هه‌ستان به‌ داخستنی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌".
پۆلیسی‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: "كاری نه‌شیاو و به‌دڕه‌وشتی له‌ یانه‌كه‌دا ده‌كرا".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت".