X

له‌ هه‌ولێر كه‌سێك كوژرا...پۆلیس روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     1330 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ كه‌سێك كوژرا و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ "ئه‌مشه‌و له‌ ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌، حاڵه‌تێكی كوشتن ڕووی دا.

پۆلیس ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست  و ده‌ستیان به‌ لێكۆلینه‌وه‌ كرد و ده‌ركه‌وت كه‌ كه‌سێك به‌ناوی (ناسراو سواره‌ عوسمان) كوژراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "هێزه‌كانمان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ ئێستادا له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، تا ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بگیرێته‌به‌ر  كه‌ تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه‌ دواتر زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو.