X

نرخی نه‌وت له‌ 87 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌

هەواڵی جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     76 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ نرخی نەوت لە ئاستێكی بەرزدایە و هەر بەرمیلێك لە سەروو 86 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا 86 دۆلار و 36  سەنتە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكیش 84 دۆلار و 28 سەنتە.

جێی ئاماژەیە لە دوێنێوە نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، رێكخراوی ئۆپیكیش بڕیاری داوه‌ بۆ مانگی شوباتی داهاتوو ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌بڕی 400. هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ زیاد بكات.