X

به‌فربارینی شه‌وی رابردوو چه‌ند رێگایه‌كی هاتوچۆی هاوڵاتیانی گرت

هەواڵی کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     332 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

له‌ زۆرینی ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم به‌فر باریووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ رێگای هاتوچۆی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك راگیراوه‌.


بارینی به‌فره‌كه‌ رێگه‌ی هەریەک لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران و سیدەکانی گرتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە هاتوچۆ لە رێگەی چۆمان-حاجی ئۆمەران ئەستەم بووە و هه‌روه‌ها هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان سۆران-سیدەکان وەستاوە.
 
شایه‌نی باسه‌ كه‌ درەنگانی شەوی ڕابردوو لە زۆربەی رێگەی ناوچە سنووری و شاخاوییەکان بەفر باریوە و تیمەکانی فریاگوزاریش راسپێردراون دەست بە راماڵینی بەفر بکەن.