X

سەرۆكی ئۆكرانیا داوای كۆبوونەوەی سێقۆڵیی لەگەڵ بایدن و پوتن دەكات

هەواڵی جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     55 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرایان پێشنیازی بەستنی لووتکەی سێقۆڵیی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بۆ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەكات.


ئەندرێ یرماك سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا لە لێدوانێکدا سوپاسی وڵاتەکەی ئاراستەی ئەمریکا کرد بۆ ئەو هەوڵی نێوەندگیرییەی کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەرێمی دونباس دەیدات.

ئەندریە یرماک راشیگەیاند، سەرۆکی ئۆکراینا پێشنیازی بەستنی لووتکەی سێقۆڵیی لەگەڵ پوتن بۆ بایدن کردووە کە دەکرێت بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت.

ئاشکراشی کرد کە لایەنی ئەمریکا بە بایەخەوە پێشوازییان لەو پێشنیازە کردووە و راشیگەیاند کە ئەوان چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی ڕوسیا دەکەن.

نزیکەی حەوت ساڵە پەیوەندییەکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ ئاڵۆزیی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بەهۆی لکاندنی نایاسایی ڕوسیا بۆ دوورگەی کریمیا و پشتگیریکردنی بۆ جوداخوازان لە دونباس دێت.

ناو بەناو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئۆکراینا و جوداخوازەکان کە لەلایەن ڕوسیاوە لە دونباس پشتگیریی دەکرێن و لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە سەربەخۆیی خۆیان راگەیاندووە، روودەدات.