X

ماڵپه‌ڕی ئینته‌رناشنال: ئێرانییه‌كان گورچیله‌یان له‌ عێراق به‌ دۆلار ده‌فرۆشن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     55 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ماڵپه‌ڕی ئینته‌رناشناڵی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هاوڵاتییه‌ هه‌ژاره‌كانی ئێران بۆ ده‌ستكه‌وتنی دراوی دۆلار روو له‌ عێراق ده‌كه‌ن و گورچیله‌ی خۆیان به‌ دۆلار ده‌فرۆشن.


ئینته‌رناشناڵ به‌پێی لێدوانی حسێن بیكله‌ری، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له‌ نه‌خۆشانی گورچیله‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ هاوڵاتییه‌ هه‌ژاره‌كانی عێراق بۆ فرۆشتنی گورچیله‌یان روو له‌ عێراق ده‌كه‌ن و له‌وێ به‌ دۆلار ده‌یفرۆشن.

له‌ زانیارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ نرخی گورچیله‌ له‌ناو ئێراندا 80 ملیۆن تمه‌نه‌، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 150 بۆ 300 ملیۆن تمه‌ن و به‌ دۆلاریش ده‌فرۆشرێت.