X

سبه‌ینی ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     7607 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

بڕیارە سبەی یەکشەممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، دابەش بكات.


ئەمرۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگه‌یاند: "سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دابەش دەکرێت".

دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، لە رۆژی 2ی ئه‌م مانگەوە دەستیپێکردووەو تا ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە، ماوەی یەک هەفتەشە چەند جارێک گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەیدا کراوه‌.