X

د. مارف عومەر گوڵ كۆچی دوایی كرد

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     204 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بەیانی ئەمڕۆ د. مارف عومەر گوڵ بە هۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.


د. مارف بە هۆی خوێنبەربوونی مێشكەوە لە نەخۆشخانە لە  ژێر چاودێری پزیشكیدا بوو و چەند ڕۆژێكیش بوو باری تەندروستی تێكچوو بوو، ئەمڕۆش بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.

د. مارف عومەر گوڵ ساڵی 1956 لە گوندی هەشەزینی، سەنگاو سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەدایكبووە.

ساڵی 1982 لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە (ئەمنی عامەی بەغداد) زیندانیكراوە.

د. مارف پسپۆری یاسای گشتی نێودەوڵەتی و پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر بوو.