X

كۆریای باكور دوو مووشه‌كی له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌ ته‌قاند

هەواڵی جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     102 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

یه‌كه‌ی مووشه‌كیی كۆریای باكور كه‌ له‌سه‌ر هێڵی ئاسن دانراوه‌، دوو مووشه‌كی به‌ مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ ته‌قاند و ئامانجه‌كانی پێكا، ئەمەش سێیەم تاقیکردنەوەی مووشەکییە کە پیۆنگ یانگ لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەنجامی دەدات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆریای باكور رایگه‌یاند كه‌ مووشه‌كه‌كان له‌ مه‌شق و راهێنانێكی سه‌ربازیدا ته‌قێندراون، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش بۆ ده‌رخستنی توانا مووشه‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه‌ و بۆئه‌وه‌ش دوو مووشه‌كی ته‌كتیكیان له‌ بنكه‌یه‌كه‌وه‌ ته‌قاندووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌سه‌ر هێڵی ئاسنین.

مووشه‌كه‌كان له‌ ناوچه‌ی بیۆنگغانی باكوری وڵاته‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ریاری رۆژهه‌ڵات ته‌قێندراون و كۆریای باكور ده‌ڵێت كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه‌.