X

100 ملیۆن دینار ده‌درێته‌ په‌رله‌مانتارانی نوێی عێراق

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     403 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی نوێی عێراق بڕی 100 ملیۆن دینار له‌ژێر به‌ندی (باشكردنی گوزه‌ران) بدات به‌ هه‌ر 329 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی نوێ.

له‌ میدیاكانی عێراقه‌وه‌ ده‌نگۆكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ باری ئابووریی عێرق خۆی خراپه‌ و زۆرجاریش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌ئێستاشه‌وه‌ په‌رله‌مان به‌نیازه‌ به‌ناوی (باشكردنی گوزه‌ران) 100 ملیۆن دینار بداته‌ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كه‌ خۆیان مووچه‌ی مانگانه‌یان 10 بۆ 13 ملیۆن دیناره‌.

جاسم علوی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاساش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ باری ئابووریی زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئێستا خراپه‌ و هێشتاش یه‌كه‌م مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ده‌بێت خۆیان ئۆتۆمبیل بكڕن و خانوویه‌ك له‌ نزیك په‌رله‌مان به‌كرێ بگرن.