X

دڵنیاییه‌ك به‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ درا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     121 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

حكومه‌تی عێراق مامۆستایانی وانه‌بێژی دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ له‌ بودجه‌ی 2022 بێ به‌شیان ناكات و جێگه‌ی ئه‌وانیشی له‌ بودجه‌دا كردوه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حه‌مید غزی، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دڵنیایی داوه‌ به‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ و بۆ ئاژانسه‌كه‌ی دووپاتكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت بایه‌خ به‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌دات و گرێبه‌سته‌كانیانی نوێ كردووه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌گه‌ڵیان.

ئه‌و لێپرسراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ خراونه‌ته‌ ناو بریاری 315ی حكومه‌ت و له‌سه‌ر راسپاردی میسته‌فا كازمی كێشه‌ی ئه‌و توێژه‌ له‌ بودجه‌ی 2022 چاره‌سه‌ركراوه‌ و جیگا بۆ مووچه‌كانیان كراوه‌ته‌وه‌.